پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، یارییە ئاگرینەکان لەناو هۆڵی ئاهەنگ و بۆنەکان قەدەغەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، بەرگری شارستانی دهۆک ئاشکرایکرد، لە هۆڵی ئاهەنگگێڕان، هۆڵی شانۆگەری، هۆڵی هۆتێلەکان، یانەی شەوانە، باخچە تایبەتەکان و شوێنە گەشتیارییەکان، نابێت بەهیچ شێوەیەک یارییە ئاگرینەکان هەبێت.
ئاماژەی بەوەکرد، هەرکەسێک پابەندنەبێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هاوکات، لەبارەی یارییە ئاگرینەکان و سیستمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنە گشتییەکان لە نوسراوێکدا ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، هەموو کۆمپانیا، کۆگا بازرگانییەکان، هۆتێل، یەکەکانی نیشتەجێبوون و بەنزینخانەکان پێویستە سیستمی ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت.