سویسرا 14 ملیار دۆلاری رووسیا سڕ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سویسرا زیاتر لە 13 ملیار فرانک (14.2 ملیار) دۆلاری رووسیا لە وڵاتەکەی سڕدەکات کە 7 ملیاریان پارەی یەدەگی بانکی ناوەندیی رووسیایە.

ئاژانسی هەواڵیی بلوومبێرگ لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (23ی نیسان) بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، پارە بلۆککراوەکانی رووسیا لەلایەن سویسراوە تا کۆتایی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 5.8 ملیار فرەنکی سویسیری، بەمەش کۆی پارە و کەلووپەلی بەنرخ کە خاوەندارییەتییەکەی بۆ رووسیا دەگەڕێتەوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە 14 ملیار دۆلار.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە، جگە لەوەش، 7.24 ملیار فرەنکی رووسیا لە بانکەکانی سویسرا سڕکراون.

دیدیەر بۆک هاڵتەر، وەزیری دەوڵەتی سویسرا بۆ کاروباری ئابووری (SECO) رۆژی سێشەممە رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە ساڵی 2023 بڕی لە 580 ملیۆن فرەنکی دیکەی رووسیا، 19 کەلووپەلی گرانبەها کە پێکهاتوون لە ئۆتۆمبێلی بەنرخ، کەلووپەلی هونەری و شتومەکی گرانبەهایان دەستبەسەردا گرتووە کە خاوەنداریەتییەکەی بە جۆرێک لە جۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ رووسیا.

پاش هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە شوباتی 2022، سیاسەتی سویسرا لە وڵاتێکی بێلایەن و نێوەندگیر گۆڕدرا بۆ پەیڕەوکردنێکی تووندی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر رووسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا