پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی خالید احمد فارس

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی کۆچی دوایی خالید ئەحمەد فارس، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران:
بەڕێزان كاكە مستەفا و كاكە سەلام احمد فارس بەردەكەڕی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو خالید احمد فارس
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خالید احمد فارس)م بیست.
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی هەموو كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەر و كوردپەروەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا