پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد، بەجۆرێک بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 75 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 29 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ سستبوونی بووژانەوەی چالاکییەکانی چین و کەمبوونەوەی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت.