نێچیرڤان بارزانی گەیشتە هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی لە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە لەناو هۆڵی تەلاری هوونەر لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت و بڕیارە وتارێک لە کۆنگرەدا پێشکەش بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی، پێجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە بەژداری 600 ئەندام دەستپێبکات و سێ رۆژ دەخایەنێت.

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەبەژداری 600 ئەندام دەبێت. کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکان کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد
بانگهێشتنامەی کۆنگرەی یەکێتی بۆ زۆرێک لە لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان نێردراوە و بڕیارە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان وتاری خۆیان لە کۆنگرەی یەکێتیدا پێشکەش بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا