لە نەینەوا هەفتەیەک ماتەمینی ڕادەگەیەندرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئەیلول، پارێزگای نەینەوا بۆماوەی هەفتەیەک ماتەمینی سەرتاسەری راگەیاند و هەموو ئاهەنگەکانی بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغمبەر(د.خ) دواخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا ئاشکرایکرد، بەبڕیاری پارێزگار بۆ ماوەی هەفتەیەک ماتەمینی سەرتاسەری ڕاگەیەندراوە و ئاهەنگە تایبەتەکانی لەدایکبوونی پێغمبەر محەمەد(د.خ) دواخراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێنمایی نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا سبەی پێنجشەممە28ی ئەیلول، لە سەرجەم دامودەزگان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای نەینەوا خولەکێک بێدەنگی و ماتەمینی بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەمەبەستی دوعا کردن بۆ زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان بانگەواز بۆ سەرجەم ناوەندە ئاینییەکان دەکات.

شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ کەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی موسڵ، تائێستا بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم 115 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200ی دیکەش بریندارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا