کەشناسی: پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاندو بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئەیلوول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، بۆ سبەی چوارشەممە، بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆک : 38
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 38
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 43

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا