پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕۆژئاوای مەکسیک بەهۆی باران بارینی زۆر و بەخوڕ، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
خوان ئیگناسیۆ ئارۆیۆ ڤێراستیگوی، بەڕێوەبەری پاراستنی مەدەنی جالیسکۆ ئاشکرایکرد، “لە ویلایەتی جالیسکۆ لە ڕۆژئاوای مەکسیک بارانێکی زۆر و بەخوڕ باریوە، بەهۆیەوە لە چەندین ناوچە لافاو دروستبووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تائێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون و نزیکەی 100 کارمەندی فریاگوزاری بەدوایاندا دەگەڕێن.
ڕوونیکردەوە، بەهۆی بارانەوە ئاستی ئاوی ڕووباری ئێل کانگریچۆ بەرزبووەتەوە و لەئەنجامدا ماڵەکانی شارۆچکەی ئۆتلان ژێرئاوکەوتون، کە نزیکەی 60 هەزار کەسی تێدا دەژین، هەروەها بارانێکی زۆر بەسەر زنجیرەی چیای سان خوان کاکومادا باریوە، بەهۆیەوە ئاوی ڕووبارەکە بەرزبووەتەوە و لافاو دروستبووە.