زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم لە پلەی یەکەمدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە21ی ئەیلول، زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، کە لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق پێشەنگە و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ڕیزبەندی رانکینی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023 لەسەر بنەکانی توێژینەوە، نوێکاری و داهێنان و کاری پێکەوەیی، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.

ڕوونیکردەوە، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق، لەبواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاری لە پلەی یەکەمدایە، لەبواری کیمیا و پزیشکی ددان لە پلەی دووەمدایە، لەبواری زانستی لە پلەی سێیەم و لەبواری پزیشکی ڤێتێرنەری لە پلەی 12هەمیندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا