پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی سەرسنوری بیلاڕوسیا رایگەیاند، لە کەمپێکی نزیک سنوورەکانی پۆڵەندا چەندین کۆچبەری کورد لەلایەن ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵنداوە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە.
لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی سەرسنوری بیلاڕوسیا ئاشکرایکرد، “شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە چوار پیاوی کوردیان بە برینداری لە کەمپێکی نزیک سنوورەکانی پۆڵندا دۆزیوەتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵندا توندوتیژیان بەرامبەرکراوە و چەندین برین بە جەستەیانەوە بووە”.
ئەوەش هاتووە، “هێزە ئەمنییەکانی پۆڵندا بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە کردووە و هێزی زۆریان بەرامبەریان بەکارهێناوە و ناچاریان کردوون بچنەوە پشت پەرژینی سنووری پۆڵندا”.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کورد لە ئێستادا لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵندا گیریان خواردووە و رێگەنادرێت بچنەناو خاکی پۆڵندا، بەشێکیشیان لە گوزەرانێکی خراپدان و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
Курдские беженцы, избитые польскими силовиками, обнаружены на границе
Подробнее https://t.co/YTqaFgLk6i pic.twitter.com/8a7LO02sza— Госпогранкомитет Беларуси 🇧🇾 (@GpkGovBY) November 10, 2021