نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و دەڵێت، “پاڵپشتیکردنی پارێزگاریکردن لە سەروەری خاکی عێراق ئەولەویەتی سیاسەتەکانی دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی ئەیلوولی 2023، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی عەربەت لە سلێمانی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدان و قوربانیانی رووداوەکە دەربڕی.

دوو رۆژ لەمەوبەر و لە رۆژی 18ی ئەیلوولی 2023، فڕۆکەخانەی کشتووکاڵی عەربەت کە بۆ ڕشاندنی قڕکەری کشتووکاڵی بەکاردێت، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توورکیەوە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 3 ئەندامی هێزەکانی دژە تیرۆر شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات دوێنێ سێشەممە، لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییەی کرد و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو فڕۆکانەی بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەتیان کردووە لە تورکیاوە هاتوونەتە ناو خاکی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا