پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوای لە گەنجینە و فەرمانگەکان کراوە کە ئەمڕۆ (دووشەممە 15ی نیسان)، لیستی مووچەی وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپێچ بکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، پێداچوونەوەی لیستەکە تەنها چەند رۆژێکی کەمی پێویستە و لەپاش تەواوکردنی ووردبینییەکان، راستەوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەگەر هیچ گرفتێکی کارگێڕی و یاسایی نەیەتە پێشەوە، وەزارەتی دارایی عێراق پاش خەرجکردنی پارەدارکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق لە 20ـی نیسان، پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنرێت پێش کۆتاییهاتنی مانگ مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.