پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دوكانێكی زێڕنگه‌ر له‌شاری سلێمانی دزی كردووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە20ی ئەیلول، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دوكانی زێڕنگه‌ر كه ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار (د، ع، ع) لەدایکبووی 1991 به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌ب دانیشتوی شاری كه‌ركوك دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه.
ڕوونیکردەوە، تۆمه‌تباری ناوبراو پێنج سکاڵای دیکەی لەسەرتۆمارکراوە به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی كردن.