پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەردەکەون.
هەروەها راشیگەیاند پلەکانی گەرما تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ یەکشەممە.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری هەڵکردنی تۆزێکی سوک لە ئارادا دەبێت. هاوکات دەشڵێت، بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی :35 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 41 پلەى سیلیزى