تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەرفڕۆکە خانەی کشتوکاڵی عەربەت راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت وەزارەتی دەرەوەی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: زانیارییەكانیان بەجۆرێك بووە كە دژەتیرۆری یەكێتی لەگەڵ شەڕڤانانی پەكەكە و یەپەگە لە فڕۆكەخانەی عەربەت مەشق و راهێنانیان كردووە و بەشێك لە بەرپرسانی ئەمنی سنوورەكە لەگەڵ پەكەكە هەماهەنگییان هەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، پەكەكە چالاكییەكانی بە درێژایی ناوچەكانی باكووری ئەو وڵاتە چڕكردووەتەوە و توركیاش لە نزیكەوە چاودێری جووڵە و چالاكییەكانیان لە نێوان عێراق و سووریا دەكات.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18_9_2023 لەرێگای درۆنەوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و لە ئەنجامدا سێ‌ كارمەندی دژە تیرۆری كوردستان شەهید بوون و سێی تر برینداربوون.

دوابەدوای هێرشەكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێكردوە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا