كۆمسیۆن وادەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەر رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت “لە سەرتای ئەم مانگەوە دەست بەدابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەر دەكەین، داواش لە دەنگدەران دەكات سەردانی بنكەكانی تۆماركردن لە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان بكەن”.

بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەومەبەستەش كۆمسیۆن ئامادەكاری تەواوی بۆ سەركەوتنی پرۆسەكە كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئابی 2021، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “ئەنجومەنی کۆمیسیاران دڵنیایی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە و جەختدەكاتەوە هیچ هۆكارێك نابێتە رێگر لەبەردەم دواخستنی هەڵبژاردنەكە”.

كۆمسیۆن دەشڵێت “كارتی دەنگدان لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنیدایە، لە 5ی ئەم مانگەشەوە دەستبەدابەشكردنی كالرتی بایۆمەتری دەنگدەر دەكەین”.

لەراگەیەندراوەكەی كۆمسیۆندا هاتووە، هیچ كێشەیەك بۆ چاپكردنی كارتی دەنگدەری گشتی و تایبەت لەئارادا نییە، كارتەكان لەقۆناغی كۆتایدان، داواش لەسەرجەم دەنگدەران كراوە لە رۆژی پێنج شەممە 5ی ئاب سەردانی بنكەكانی تۆماركردن بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا