ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بۆ زیاتر لە 11 هەزار کەس بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بۆ زیاتر لە 11 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی شاری دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیا بۆ 11 هەزار و 300 کەس بەرزبووەتەوە و تائێستاش 10 هەزار و 100 کەسی دیکە لەو شارە بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەکرد، لە بەردەوامی گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری پێشبینی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانە دەکرێت.

هاوکات، لەشوێنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی لیبیاش بەهۆی لافاوەکە 170 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا