مامۆستایانی وانەبێژ بۆ جاری سێیەم لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە گردبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مامۆستایانی وانەبێژ، لەدژی پێنەدانی مووچەکانیان و دانەمەزراندنیان، بۆ جاری سێیەم لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی گردبوونەوە و داوا دەکەن حکومەت بێن بەدەم داواکارییەکانیانەوە.

داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خۆی لەپێدانی مووچەکانیان لەوادەی دیاریکراوی خۆیداو دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی دەبینێتەوە.

“کارزان فیزیک” نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی” رایگەیاند، بۆ سێیەم جار لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبووینەتەوە و داوادەکەین حکومەت بێت بەدەم داواکارییەکانمانەوە.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژانی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، “داواکاری مامۆستایانی وانەبێژان تەنها مووچە نیە. بەڵکو دەمانەوێت بخرێینە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و بەهەمیشەیی بکرێین”.

مامۆستایەکی دیکەی ناڕازی ئاماژەی بەوەدا، “بەشێکی مامۆستایان رێگایەکی دوور دەبڕن بۆ چوونە سەر کار، من مانگی 100 هەزار دەدەم بە کرێی گواستنەوە لەکاتێکدا مانگانە تەنها 400 هەزار وەردەگرم. وتیشی. “زۆربەی جار پاش مانگێک لە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە مووچەکانی ئێمە دابەشدەکەن و لە مانگەکانی هاویندا نیو مووچە دەدەن بە مامۆستایانی وانەبێژ”.

بایکۆتی مامۆستایانی وانەبێژ و میلاکی وەزارەتی پەروەردە لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە و پاش 3 رۆژ، هێشتا پرۆسەی خوێندن لەبەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێنەکردووە و مامۆستایان داوای پێدانی مووچەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی دەستبکەنەوە بە پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن. لە لێدانی زەنگی نوێی خوێندن.

داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بریتیە لە دامەزراندیان بەشێوەی هەمیشەیی و پێدانی سەرجەم ئەو مافانەیە کە مامۆستایانی سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە ،سودمەندن لێی. پێشتر دکتۆر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، هەرکات حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان رێککەوتن و بەغدا پارەی نارد، ئەوا کاروباری مامۆستایانی وانەبێژیش دەکەوێتە سەر ڕێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا