پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبڕیاری وەزیری دارایی عێراق، 20 فەرمانبەر دوورخرانەوە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە دەستکاریکردنی فرۆشی دۆلار لە بانکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا تۆمەتبارکرابوون.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی، کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەرچووە و واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، لە ڕۆژی 13ی ئەم مانگەدا فەرمانی وەزاری دەکردووە، لەبارەی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی بە دەستکاریکردنی فرۆشی دۆلار لە بانکی فڕۆکەخانەی بەغدا تۆمەتبارن.
ڕوونکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی لە کارەکانیان داوە، کە فەرمانبەری بانکی ڕافیدەینن.