خاڵە ناكۆكەكانی پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرادەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێك خاڵە ناكۆكەكان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكات، داواش دەكرێت بودجەیەك بۆ دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی نوێ لە بەغداد تەرخان بكرێت.

عەلی بەنداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەگشتی كێشە و ناكۆكییەكی ئەوتۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نییە و پێشبینی دەكرێت بە زوترین كات تێبپەڕێنرێت، بەڵام تەنها خاڵی ناكۆك ئەوەیە كە پەرلەمانتاران یەك خاڵی ناكۆكیان هەیە و بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، بەشێكیان داوا دەكەن پرۆژەیاساكە كە بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025ە، بەیەك پاكێج دەنگی لەسەر بدرێت، بەشێكی تریشیان داوا دەكەن بودجەی هەر یەكێك لەو سێ ساڵە بە جیا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی بەڵگەیەكیش كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، حەسەنەین قاسم خەفاجی، سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە لیژنەی دارایی كردووە بڕگەیەك بۆ پرۆژەیاسای بودجە زیاد بكرێت كە تایبەت بێت بە تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بە دروستكردنی فڕۆكەخانەیەكی نوێی نێودەوڵەتی لە بەغداد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا