پەرلەمان چاوەڕێی ناردنی بودجەیە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانە حكومەت پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021ی بۆ بنێرێت تاوەكو لەرێگەی لیژنەكانییەوە دوای گفتوگۆو تێبینییەكانیان لەسەر بڕگەو ماددەكانی كار بۆ پەسەندكردنی بكەن.

دالیا فەرهاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێشتا دیار نییە كەی حكومەت پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكات تاوەكو گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەركات پرۆژە یاساكە گەشتە پەرلەمان سەرەتا لیژنەی دارایی گفتوگۆی چڕی لەبارەوە دەكات و دواتر رەوانەی لیژنەكانی دیكەی دەكات، پاشان هەر تێبینی و سەرنجێك هەبێت گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.

لەبارەی پشكی هەرێمیشەوە دالیا فەرهاد باسی لەوەكرد، تێپەڕاندنی بڕگەو ماددەكانی پەیوەست بەهەرێم پێویستی بەرێككەوتنی سیاسی هەیەو پێویستە كاری لەسەر بكرێت.

لەچەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای چەند كۆبونەوەیەك دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەدا، رۆژی 22ی ئەم مانگەش وەزیری پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا