پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌كاردانه‌وه‌ی شكستی ئۆپه‌راسیۆنی چڕنوكی هه‌ڵۆ-2، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به‌پاساوی لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سه‌دان كه‌سی ده‌ستگیركرد.
میدیای توركی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، 718 كه‌س له‌شاره جیاوازه‌كانی توركیا ده‌ستگیركراون، كه نزیكبوون له په‌كه‌كه، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا سه‌ركرده‌ی لقه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ی تیادایه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ڕاگه‌یه‌ندراوه و نزیكه‌ی 40 ویلایه‌تی توركیا ده‌گرێته‌وه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له‌توركیا له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی میدیای په‌كه‌كه ئه‌و وڵاته له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆسه‌ر چیای گاره شكستیهێناوه و ناچار به كشانه‌وه كراوه.