یەكێتی مامۆستایان لقی سلێمانی: دابەشكردنی موچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكات لە زوترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی دوو موچە بكرێت و دەشڵێت، دابەشكردنی موچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن لای مامۆستایان.

ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، رۆژی سێشەممە 12_9_2023 لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەبو بە یەك دەنگ پشتیوانی داخوازی مامۆستایانی بكردایەو لە ئاستی بەرپرسیارێتی دۆخەكە بوایە نەك بەرپرسیارێتی بخەنە ئەستۆی لقەكان و ترازان بخەنە نێو ریزی مامۆستایان.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، نیگەرانین لە خەمساردی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاست خراپی گوزەران و ژیانی مامۆستایان و داواكارین لە زوترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی (7) و (8) بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە دابەشكردنی موچە دەبێتە دەسپێكی دەوامكردن بەشێوەیەكی گشتی لای مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دەگەیەنێتە سەر رێچكەی دروستی خۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا