دوای زیاتر لە هەفتەیەک زانایەکی ئەمریکی لە ئەشکەوتێکدا ڕزگارکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای زیاتر لە هەفتەیەک، توانرا ئەو زانا ئەمریکییە ڕزگاربکرێت، کە لە ئەشکەوتێکی تورکیا گیریخواردبوو.

بەپێی میدیاکانی تورکیا،” مارک دیکی، زانا و پشکنەری ئەمریکی، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لە ئەشکەوتێکی باشووری وڵاتەکە، بەهۆی نەخۆش کەوتنیەوە لە قوڵایی یەک کیلۆمەتر لە زەوی گیریخواردبوو ڕزگارکرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرسین”.

مارک دیکی، دوای ئەوەی بەمەبەستی ئاشکراکردنی ئەشکەوتی مۆرکی کە سێیەمین ئەشکەوتی قوڵی تورکیایە چووە ئەو شوێنە، تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووبوو، بۆیە نەیدەتوانی لە قوڵایی ئەشکەوتەکەوە بێتە دەرەوە، بەو هۆیەش ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پرۆسەی ڕزگارکردنی بە بەشداری 200 کەس دەستیپێکرد.

سەرەتا، بەر لە ڕزگارکردنی دەرمان و چارەسەری پێویستی بۆ ڕەوانە کرا تا دۆخێکی جێگیری تەندروستی بۆ گەڕایەوە و دواتر لەڕێگەی تیمەکانی فریاکەوتنەوە توانرا ئەو زانا ئەمریکییە لەو قوڵاییە دەربهێنرێت و ڕاستەوخۆ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا