پۆڵەتیک پرێس:
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی به‌ره و یۆنان به‌ڕێكه‌وت.
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌فدێكی یاوه‌ری به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له حه‌وته‌مین دیداری ئابووری “دێلفی” له یۆنان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد كه تاڵه‌بانی گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه یاوه‌ری قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن له‌م دیداره‌دا.
حه‌وته‌مین دیداری ئابووری دێلفی، له رۆژانی 6 تا 9ی نیسانی2022 ده‌به‌سترێت, بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌كه: ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئابوری جیھانی و رێگاكانی پێشخستنی، گۆڕانی كه‌شوھه‌وا، یه‌كێتی ئه‌وروپا: داھاتووی یه‌كێتیه‌كه، گۆڕانه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان و گۆڕانكارییه ئابوورییه‌كان و كۆمه‌ڵگا.