پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرنامەی جیهانیی خۆراک-ی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی داوە کە نرخی خۆراک لە سوریا 12 هێندە بەرز بوەتەوە و هاوکات رێژەی برسێتی گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
دەیڤد بێزلی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک رایگەیاند، ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هاوکاریی خەڵکی سوریا نەکات بۆ دەبازبون لە برسێتی ئەوا شەپۆلێکی دیکە لە کۆچی بەکۆمەڵ دەست پێدەکاتەوە.
بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان 90٪ لە 18 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سوریا هەژران و لەو ژمارەیەش برسێیتی هەڕەشە لە سێ ملیۆن کەس دەکات.
بەشێک لەناوچەکانى رۆژئاوای کوردستان و شارەکانى دیکەى سوریا بەهۆی شەڕەوە گەمارۆی دوو لایەنەیان لەسەرەو دانیشتوانى ئەو ناوچانە بەدەست نەبوونى پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن و نرخی دەرمان بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردوە و ئەوەش کێشەی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دروست کردوە.