زیاتر لە دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر لە دەروازەیەکی سنووری هەرێم دەستی بەسەردا گیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، 2 کیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش دەستی بەسەردا گیراوە و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەکەوە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی حاجی ئۆمەران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەئەنجامی زانیاری وورد لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لە سەر هاتنی ماددەی هوشبەر بۆ پارێزگای هەولێر و دواتر بە سەرپەرشتی راستەوخوی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بە هەماهەنگی لەگەل بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنووریەكان تیمێكێ هاوبەش پێك هێنرا و توانرا لە شاری هەولێر دەست بگێریت بەسەر ئەو برە ماددەیەدا.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، و ژمارەیەک تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هوشبەر دەستگیر كران و پەراوی لێكۆڵینەوە بو ئەنجامدەرانی ئەو كارە كرایەوە و راشیدەگەیەنێت، ئەو کەسانە پێشتریش بەهەمان تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا