دەمیرتاش: لەم قۆناغەدا واز لە كاری سیاسی دەهێنم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە رایگەیاند، لەم قۆناغەدا واز لە چالاكیی سیاسی دەهێنێت، هەروەها هەوڵ دەدات سوود لە ئەو رەخنانە وەربگرێت كە ئاراستەی دەكرێن.

سەلاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ رۆژنامەی ئارتی گەرچەكی توركی چاوپێكەوتنێكی ئەنجام داوە كە بڕیارە سبەی بڵاوببێتەوە، بەڵام لە تویتەری خۆی رۆژی چوارشەممە، 31_5_2023 دوو پەرەگرافی لە چاوپێكەوتنەكە بڵاوكردەوە.

دەمیرتاش دەڵێت: من بەناوی خۆمەوە، لەبەرئەوەی نەمانتوانی سیاسەتێك بكەین كە شایستە بە خەڵكی خۆمان بێت، لە ناخەوە داوای لێبووردن دەكەم، بەڵێن دەدەم، بە هەوڵە پراكتیكییەكانی خۆم ئەم كەموكوڕییە پڕبكەمەوە.

دەمیرتاش لە پەرەگرافێكی دیكەدا ئاماژەی بەوە كرد، جگە لەوە سوپاسی هەموو ئەو رەخنانە دەكەم كە بونیادنەرن و ئاراستەم كراون، هەوڵ دەدەم سوود لەو رەخنانە وەربگرم، وەكو هەموو هاوڕێكانم لە گرتووخانەوە كە بەردەوامم لە خەبات، لەم قۆناغەدا واز لە چالاكیی سیاسی دەهێنم.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت: بەهیوای دیدار لە رۆژانی ئازادیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا