عێراق و لوبنان لەسەر چەند دۆسیەیەک گفتوگۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەیدەر شیا براک باڵیۆزی عێراق لە بەیروت، ئەمڕۆ هەینی چەند پرسێکی گرنگی نێوان لوبنان و عێراقی لەگەڵ، نەجیب میقاتی سەرۆکی حکوموتی لوبنان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، باڵیۆزی عێراق لە بەیروت حەیدەر شیا براک لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە، چەند پرسێکی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کرد، بە تایبەت دۆسیەی هاوکاری نەوت لە عێراقەوە بۆ لوبنان، هەروەها هەماهەنگی گەورەی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا.

ئاماژەیان بەوەشدا، باڵیۆز براک دووبارە پیرۆزبایی لە نەجیب میقاتی کردۆتەوە، بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان، میقاتیش پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا