ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی دانەوێڵە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی ڕێکخراوەکەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراکی جیهانی، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی دانەوێڵە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی ڕێکخراوەکەیان.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵێک بۆ لابردەنی ئەو بەربەستانە بدرێت، کە بوونەتە هۆی سنووردارکردنی بازرگانیکردن لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەکەیان کردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵەی ئۆکراینە.

ڕونیکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆراک، بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵە، پێویستە سیستمێکی گەرەنتی هاوبەش لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا