روسیا مووشەکی سارمات دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روسیا مووشەکی سارمات کە توانای ھەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی ھەیە دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە، پێشتر پوتن لەبارەی مووشەکەکەوە جەختیکردبووەوە کە وا لە دوژمنەکانی روسیا دەکات دووجار بیربکەنەوە.

ئاژانسی گەردوونی روسیا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی  مووشەکی سارمات کە مووشەکێکی بالیستی پێشکەوتووی کیشوەربڕە دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

موشەکی سارمات یەکێکە لەو مووشەکانەی پوتن لە ساڵی 2018 پەرەپێدانی راگەیاندو توانای ھەیە کڵاوەی ئەتۆمی ھەڵبگرێت و بشگۆڕدرێت بۆ مووشەکی بالیستی کیشوەر بڕی ( ئاڕ 36) ، ناتۆش بە شەیتان ناوی دەبات.

پێشتر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە بارەی مووشەکەکەوە ئاماژەی بەوەکردوو، ئەو جۆرە موشەکە وا لە دوژمنەکانی روسیا دەکات دووجار بیربکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا