کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەرزبوونەوە تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، رێککەوتی 1ی ئەیلولی 2023، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشووهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکەی 5 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 41 پلەى سیلیزى
دهۆک : 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا