بەتۆمەتی هێنانی دەرمانی نەخۆشی شەكرە بەقاچاخ کەسێک دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیركراوە کە دەرمانی نەخۆشی شەکرەی بە قاچاخ هێناوە.

پۆلیسی سلێمانی لە درێژەی راگەیەندراوەکەیەدا باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەبارەی كەسێكەوە كەگومان دەكرێت دەرمانی قاچاخی پێبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك دەرمانی نەخۆشی شەكرە كە تۆمەتبار بەقاچاخ و بەمەبەستی فرۆشتنەوە هێنابووی.

هەروەها دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (س، م، م ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا