دوو کچ لە رووباری خازر لە سنووری ئاکرێ خنکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو، دوو کچ کە هەردووکیان دانیشتووی گوندی خەلیکانن لە رووباری خازر خنکان، لە ئێستاشدا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەولێرە.

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادار کرانەوە کە دوو حاڵەتی وون بوون هەیە لە سنووری گوندی خەلیکان لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ. پاش گەڕان و لێکۆڵینەوەی تیمەکان، دەرکەوت کە دوو هاوڵاتییەکە لە رووباری خازر لە نزیک قەسرۆک خنکاون.

بەرگری شارستانی ئاکرێ لەبارەی رووداوەکەوە ووتی، تەرمی یەکێک لە هاوڵاتییەکان پاش ئەوەی سەر ئاو کەوتبوو، توندرا دەربهێندرێت. پاشانیش تەرمی هاوڵاتییەکەی دیکە، بە هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە توندرا دەربکرێت و رەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێن.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوو لە قوربانییەکان دانیشتووی گوندی خەلیکانن لە سنووری ئاکرێ، و تەمەنی یەکێکیان 20 ساڵە و ئەوی دیکەشیان 23 ساڵ، لە ئێستاشدا تەرمەکانیان رەوانەی پزییشکی دادی هەولێر کراوە بە مەبەستی لێکۆڵێنەوەی زیاتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا