بەهۆی داڕمانی پردێک 17 کەس گیانیان لەدەست دا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی درووستکردن و کارکردن تێیدا لە پردێکدا لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی هیندستان، پردێک رووخاو و کارەساتی لێکەوتەوە؛ 17 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکە بریندار بوون.

پردەکە دەکەوێتە شارۆچکەی ‘سایرانگ’ لە ویلایەتی میزۆرامی وڵاتی هیندستان، بەهۆی رووخانیی پردەکەوە 17 کرێکار گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکە بریندار بوون. بەپێی ووتەی ‘زۆرامسانگا’، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی خۆجێی ویلایەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.

نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، لە ئێستادا لە ئەفریقای باشوورە بە مەبەستی بەژداریکردن لە لوتکەی بریکس، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان کرد. لە هەمان کاتدا، بڕی 2 هەزار و 500 دۆلاری وەک قەرەبوو بە خێزانیی قوربانییەکان بەخشی، هەر بریندارێکی رووداوەکەش 500 دۆلار وەردەگرێت.

ئەمە دووەمین رووداوی رووخانی پردە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو لە وڵاتی هیندستان، پێشتر و لە مانگی تەممووز
دا، بەرزە پردێکی دیکە کە لەسەر رووباری ‘گانگیس’ درووست دەکرا، رووخاو و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

پێشترین لە تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو پردێک لە شارۆچکەی مۆربی ویلایەتی گوجارەت، رووخا و زیاتر لە 135 کەس گیانیان لەدەست دا.

حکومەتی هیندستان، لە چوارچێوەی پلانەکانیدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی رێگاوبان و هاتووچۆ، دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی چەندین پرد و رێگاوبان لە سەرجەم شار و ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی رووخان و رووداوی نەخوازراو لەکاتی کارکردن و دروستکردنی ئەو پرۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا