لەئێران هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی کەشناسی ئێران، هۆشداری بڵاوکردەوە لەبارەی دروستبوونی لافاو لە 17 پارێزگای ئێران.

ناوەندی کەشناسی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، مەترسی دروستبوونی لافاو لە 17 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ و سبەی بارانێکی بەخوڕ و بەهێز 17 پارێزگا دەگرێتەوە لەوانەش ورمێ و سنە.

هاوکات، داوای لە هاوڵاتیان کرد لە ڕووبارەکان نزیک نەبنەوە، چونکە لەو پارێزگایانەدا ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا