کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات باران بارین لەم شوێنانە دەستپێبکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، بەهۆی چڕبوونەوەی پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارین هەیە.

کەشناسی راشیگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەگشتی پەڵە هەور و نیمچە هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، گەرمیان جارێکی تر گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش بە 32 پلە فێنکترین ناوچەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا