دادگای فیدراڵی داوای جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دەكات لەسەر نەوتی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوادەكات بڕیارەكانی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێن بەپێی بەرژەوەندی عێراق.

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، هیچ پێشنیازێكیان پێشكەشنەكردووە سەبارەت بە فراوانكردنی دەسەڵاتەكانیان، جەختیشیكردەوە لەوەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان بەپێی دەستور كار بكەن.

سەرۆكی دادگای فیدراڵی باسی لەوەشكرد، چەندین سكاڵا سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدر ماوە و پێداچوونەوەیان پێدا دەكەن.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمیش وتی، داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەپێی بەرژەوەندی عێراق جێبەجێبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا