وەفدەكەی هەرێم لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی یەكخستنەوەی تەعریفەی گومركی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرد.

رۆژی دووشەممە 13_2_2023، وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سامی جەلال، راوێژكار لە وەزارەتی ناوخۆ و عەبدوڵڵا عەبدولقادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرفت و بەربەستەكانی بەردەم هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا، هەروەها كۆمەڵێك بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە كرا بە مەبەستی باشتركردنی ئەو هەماهەنگییانە و یەكخستنەوەی تەعریفەی گومركی بەشێوەیەك كە لە خزمەت هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ دا بێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری گەیشتە شاری بەغدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم، ئامانج لە سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنە لە سەر شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی 140 و چەند دۆسیەیەكی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا