پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئاستێکی بەرزدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 97 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 97 دۆلار و 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 92 دۆلار و 64 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس دێت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا.