بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و زیاتر لە 60 کەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەلەمێکی ماسیگرتن کە زیاتر لە 100 کۆچبەری لە سەنگیالەوە دەگواستەوە بۆ ئیسپانیا، لە دوورگەی کەیپ ڤێردی تێکشکا و زیاتر لە 60 کۆچبەر بوونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

بەلەمەکە تایبەتە بە ماسیگرتن، نزیکەی مانگێکە لەناو دەریادایە. بەپێی ووتەی وەزیری دەرەوەی سەنیگال، لە رۆژی 10ـی تەممووزەوە لە وڵاتی سەنیگالەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ئیسپانیا و ئەوروپا بەڕێکەوتوون و 101 سەرنشینی هەڵگرتووە. دەسەڵاتدارانی دوورگەکەش داوا لە جیهان دەکەن رێوشوێنی توند بگیرێتە بەر لە سنووردارکردنی پەڕینەوەی کۆچبەران لە رێگەکەیانەوە.

سی و هەشت سەرنشین لە رووداوی ژێرئاوکەوتنەکەدا رزگاکراون، لە نێویاندا ژمارەیەک منداڵ هەن کە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 16 ساڵاندایە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

کەیپ ڤێردی، وڵاتێکی سەربەخۆی ئەفریقایە و لە کۆمەڵە دوورگەیەک پێکهاتووە. 600 کیلۆمەتر لە کیشوەری ئەفریقاوە دوورە، بەپێی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IMO ، بە یەکێک لە ترسناکترین رێگەکانی پەڕینەوەی کۆچبەران دادەنرێت لە جیهاندا.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2023، نزیکەی 67 هەزار کۆچبەر لەم رێگەیەوە گەیشتوونەتە دوورگەی کاناری لە ئیسپانیا. لەو ژمارەیەش لانیکەم 2500 کۆچبەر خنکاون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا