قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك دەدەین كەموكوڕییەكانی پرۆژە شەقامی 100 مەتری چارەسەر بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەمە 14 ئابی 2023 پرۆسەی قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری دەستی پێكرد، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی پڕۆژەكەی كرد و لە نزیكەوە لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی كۆڵییەوە.

جێگری سەرۆك وەزیران دەستخۆشی لە شارەوانی سلێمانی كرد بۆ كارئاسانیكردن وهەماهەنگییەكانی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار و هەروەها دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار و ئەندازیاران و كرێكارانی پڕۆژەكەش كرد كە لە ماوەی رابردوو سەرباری كێشە و كەموكوڕییەكان بەردەوام بوون لە كارەكانیان.

دوای ئەوەی لە كێشە و گرفتەكانی كۆڵییەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و هەموو هەوڵێك دەدەن كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن و داواشی لە شارەوانی سلێمانی و كۆمپانیای جێبەجێكار كرد هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ تا پڕۆژەكە لە ماوەیەكی كورتدا تەواو بكرێت.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی 34 كیلۆمەترە و تا ئێستا 95٪ كارەكانی پڕۆسەی بڕین و پڕكردنەوەی تەواو بوو و بە گشتیش 55٪ كۆی پڕۆژەكە تەواو بووە. لە رۆژی رابردووشەوە پرۆسەی قیرتاوكردن دەستی پێكردوە و بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا 10 كیلۆمەتر قیرتاو بكرێت و دوای تەواوبوونی بڕین و پڕكردنەوەش، قۆناغی دووەمی قیرتاوكردنەكەش دەست پێ دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا