ئێران نایەوێت رێككەوتنی دیكەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆك وەزیرانی ئێران رەتیكردەوە جارێكی دیكە لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە رێككەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمریكا واژۆبكاتەوە.

مەحمود واعزی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هیچ دانوستانێكی دیكە لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام نادەن و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە ئەوەیە هەموو وڵاتان ئەركی خۆیان بەرامبەر بە رێككەوتنەكەی پێشوویان لەگەڵ ئێران جێبەجێبكەن.

هاوكات حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران و ئەمریكا دەتوانن پێكەوە بگەڕێنەوە سەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی پێشوویان.

لەماوەی رابردودا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا جۆ بایدن كاندیدی سەركەوتووی دیموكراتەكان بۆ كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەگەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا دەگەڕێتەوە بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لەگەڵ ئێران.

ساڵی 2015و لەكاتی ئیدارەی ئۆبامادا وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە گەیشتنە رێككەوتن، بەڵام دوای بوونی بە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2018 تاك لایەنە لەرێككەوتنەكە كشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا