پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای شه‌وانی شارباژێری داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، له‌راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانی قائیمقامیه‌تدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن و پیشه‌یی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كافتریای ئه‌وانی شارباژێری له گه‌ڕه‌كی هه‌واری شاری داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژانە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینەکان و داواش دەکەن هاووڵاتیان لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.