له‌ سنورى سلێمانى دوو بومه‌له‌رزه‌ روویاندا

پۆڵه‌تیك پرێس:

روانگه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی رۆژى هه‌ینی، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ دو بومه‌له‌رزه‌ رویاندا، به‌ڵام زیانه‌كانى نه‌زانداوه‌.

 

بومه‌له‌رزه‌كان له‌ كاتژمێر 12:55:26 چركه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.4 پله‌ رێخته‌ر له‌ كرماشانی ئێران كه‌ 66 كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دوره‌ رویداوه‌، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانیشه‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌.

روانگه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی عێراقی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینى كاتژمێر 1:11:00 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌كى دیكه‌ به‌گوڕی 3.1 پله‌ رێخته‌ر له‌ ناوچه‌ی گه‌یلانی رۆژئاوای ئێران كه‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری رۆژئاوای قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌ دوره‌ رویداوه و هاوڵاتیانی خانه‌قین و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هه‌ستیان پێكردووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا