سودانی: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بێگانە نیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و سوپای عێراق کە بەژداریان کردبوو لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا

بەیانی رۆژی دوو شەممە، 14ـی ئابی 2023، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی کرد لە ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای سوپای و هێزە چەکدارەکانی عێراق، کە لە شەڕی رزگاکردنەوەی موسڵ بەژداری کارایان هەبوو لە تێکشکاندی گروپی تیرۆرستی داعش لەو ناوچانە.

لە کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سودانی باسی گرنگی رزگاکردنی موسڵی، لە دەست تیرۆرستانی داعش کرد و جەختی کردەوە کە جیهان قەرزداری هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراقە لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و، وتیشی “داعش هەر بە تەنها عێراقی نەکردبووە ئامانج، بەڵکو پلانێکی لەوە ترسناک تر بوو و دەیویست هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانج بگرێت”.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە چیتر عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بێگانە نیە و، عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و هەماهەنگیکردن لە پێناو رەخساندنی پەیوەندی تەندروست لەگەڵ وڵاتان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییە بەرکارەکان.

جەختیشی کردەوە کە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵایەتی، لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا