هاوڵاتیانی کەمدەرامەت تا کەی دەتوانن فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕبکەنەوە؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کارابوونی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین ئاشکرا کرد.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند. بەپێی داتاکانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی میدیا و زانیاری تاوەک رۆژی یەکشەممە 13ـی ئاب سێ هەزار و 398 خێزان فۆرمەکەیان پڕکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بەشێوەی ئۆنلاین، 1ـی کانوونی یەکەم دەبێت. واتا، پێشکەشکردن و ناردنی داواکاری بەشێوەی ئۆنلاین تا 1-12-2023 دەبێت و دەبێت هاوڵاتیان تا ئەو بەروارە، داواکارییەکانیان پێشکەشی وەزارەت کردبێت.

پرۆژەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و کرێنشینی کوردستان، رۆژی سێشەممەی رابردوو لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن راگەیەندر. هاوکات، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند، کە پرۆژەکە دوو بەش دەبێت و بەشی یەکەمی پرۆژەکە %95ـی کارەکانی تەواو بووە و، بەشی دووەمی پرۆژەکەش لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت
پاش تەواوبوونی پڕکردنەوەی فۆرمەکانیش، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی یەکەکان، کە بەشێوەی قیستی درێژخایەن و بێ وەرگرتنی پێشکەی بە ماوەی25 ساڵ دەدرێت بە هاوڵاتیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا