قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر گرانفرۆشی ژمارەیەک فرۆشگای فامیلی مۆڵ ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ کوالێتی و نرخی خۆراک و شمەک، سەردانی فرۆشگاکانی ناو فامیلی مۆڵ کرا و دەرکەوت بەشێک لەو فرۆشگایانە گرانفرۆشی دەکەن.

لەوبارەیەوە رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵایەکی زۆر گەیشتووە بە لیژنەکان لەبارەی گرانفرۆشی لەناو فامیلی مۆڵ، لەمیانی سەردانی لیژنەکان و بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەرکەوت لەبەشێکی زۆری خواردنگەو کافێ و ساردەمەنییەکاندا گرانفرۆشی کراوە.

وتیشی، “پسوڵەمان بۆکردوون و رێکارە پێویستەکانیان لەگەڵ دەگرینەبەر و ناچاریان دەکەین نرخی خواردن و خواردنەوەکان بهێننە ئاستی دیاریکراو”.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا