پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی یەکشەممە13ی ئاب، لە پارێزگاکانی عێراق، بەهۆی شەپۆلی بەهێزی گەرماوە کرایە پشووی فەرمی.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند،” لە پارێزگاکانی عێراق بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما سبەی پشووی فەرمی دەبێت”.
بەپێی پێشبینی کەشناسییەکان، شەپۆلێکی بەهێزی گەرما لە سبەی یەکشەممەوە پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور پلەکانی گەرما دەگەنە ئاستی پلەی کوڵان.