چیدیكە عێراق پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزین نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حكومەتی عێراق پاڵاوگەیەك دەخاتەكار كە رۆژانە 12 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت، بەوەش كۆتایی بەهاوردەكردنی بەنزین دەهێنێت.

حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەو پاڵاوگەیە لە كەربەلایە و نەوت و بەنزین بە كوالێتییەكی بەرز دەخاتەبازاڕەوە، وابڕیارە سەرەتا رۆژانە هەشت بۆ نۆ ملیۆن لیتر بەنزین بخاتە بازاڕەوە و دواتر زیادبكرێت بۆ 12 ملیۆن لیتر، كە ئۆكتانەكەی 95 _ ە.

وەزیری نەوت راشیگەیاند: بەرهەمهێنانی ئەو بڕە بەنزینە 75% ی پێویستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، پلانیشمان هەیە بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەم گرنگی بە پاڵاوگەكانی تریش بدەین و پێویستی ناوخۆ لە بەنزین دابین بكەین.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو بەنزینەی لەو پاڵاوگەیە بەرهەم دێت، بەپێی پێوەرەكانی ئەوروپا (یۆرۆ 5) دەبێت و لە مانگی ئازاری 2023 وە دەست بە بەرهەمهێنانی دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا